کوردانی دانیمارک و سوید: تاوەکو بە دەستهێنانی زانیاری بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان

کوردان لە شاری کۆپنهاگنی دانیمارک و شارەکانی ئۆریبرۆ، کارلستاد، بۆرلینگ، ڤاستێراس و یاڤلەى سوید لە پێناو ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی پارێزەران و بنەماڵە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، رژانە سەر شەقامەکان.

چالاکییەکان لە ئەوروپا لە پێناو ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی پارێزەران و بنەماڵە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەردەوامیی هەیە.

لەو چوارچێوەیەدا لە شاری کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک کوردستانیان رژانە سەر شەقامەکان و نیگەرانیی خۆیان لەبارەی دۆخی  تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد خستەڕوو و بە بەردەوامی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت"یان دەوتەوە.

راشیانگەیاند، "رێبەرایەتیمان هێڵی سورمانە و تاوەکو دۆخەکە روون نەبێتەوە بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان".

لە چالاکییەکەدا کۆمەڵکوژکردنی هەڵەبجە ئیدانە کرا.

هاوکات لە شارەکانی ئۆریبرۆ، کارلستاد، بۆرلینگ، ڤاستێراس و یاڤلەى سوید، کوردستانیان رژانە سەر شەقامەکان و داوایان دەکرد، بەخێرایی پارێزەران و بنەماڵە بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجام بدەن.

ڤەجدین باتە بە ناوی کۆمیتەى بنەماڵەى شەهیدانەوە رایگەیاند، "رێبەرمان رێگای ئازادی و رزگاریی پیشانداوین. ئێمەش بەو رێگایەدا دەڕۆین، بەڵام ئەردۆغان و دەوڵەتی تورک عەقڵ و هۆشی خۆیان لە دەستداوە. ئەگەری ئەوە هەیە شتی زۆر مەترسیدار ئەنجام بدەن".

باتە داوای لە کوردستانیان کرد، لە بەرامبەر ئەو رووداوانەدا بێدەنگ نەبن.

چالاکییەکان بە بانگەوازی "تاوەکو زانیاری لەسەر دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەدەست نەیەت، دەبێت هۆشیار بین و لە چالاکییەکانمان بەردەوام بین".

ژ.ت