کوردانیشتوی ئەوروپا بە پێشەنگایەتیی رێکخراوەکان، دامەزراوە کوردستانییەکان، گەنجان، ژنان، کرێکاران، کۆچبەران و دۆستەکانیان لە ئەوروپا لە شارەکانی شتوتگارت، جنێڤ، لەندەن، گریگنی (پاریس)، مارسیلیا، مۆنتەرپیلار، دراگیونان، دوسلدۆرف، میونخ، بێرن، ڤیرەلس لی بێل، فرانکفۆرت، زوریخ، باسل، کۆپنهاگ، فرایبورگ، ڤیەنا، هامبورگ، بۆردویکس، کیل، دارمشتاد و مانهایم ڕژانە سەر شەقامەکان و لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و پاکتاوکارەوە ڕژانە سەر شەقامەکان.
لە خۆپشاندان و ناڕەزایەتیەکاندا دروشمەکانی "ئەردۆغان تیرۆریست"، "بژی بەرخودانی گەریلا"، "سوپای تورک لە کوردستان بۆ دەرەوە"، "دەوڵەتی تورک تیرۆریستە"، "بمرێ خیانەت"، "کۆماری تورکیای بکوژ"، "کۆماری تورکیای دڕندە، ئەوروپای هاوکار"، "ئەردۆغانی فاشیست و داگیرکەر"، "بژی بەرخودانی وەرخەل و ئاڤاشین"، "بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تاوانی جەنگە"، "بێدەگی بە مانای تاوانە، هاوکاریی تاوانە"، "کوردستان بۆ فاشیستەکان دەبێتە گۆڕستان"ـ "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرێ"یان بە بەردەوامی دەوتەوە.
هەروەها وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان و رێکخراوە کوردستانیەکان بەرزکرابوونەوە.
لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکاندا وێڕای ئیدانەکردنی دەوڵەتی تورک لە بەکارهێنانی چەکی کیمیای دا ڕاگەیاندرا، رێکخراوی بەرگری لە چەکی کیمیایی (OPCW) و رێکخراوە ئەوروپییەکانی تر بە بێدەگییان بوونەتە هاوکاری دەڵەتی تورک لە ئەنجامدانی تاوانەکانیدا.
دوێنێ بە بڵاوکردنەوەى ناسنامەى ١٧ گەریلای شەهیدی چەکی کیمیای و گیان لەدەستدانی دوو گەریلای بەرکەوتەى چەکی کیمیایی لە ڕای گشتیی کوردستان و ناوچەکە و لەلای ئازادیخوازان کاردانەوەی توندی لێکەتەوە و ئیدانەکردنی دەوڵەتی تورک و تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییەکانی بە چڕی دەستیان پێکردووە.
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
ژ.ت