کوردستانی و ئیتاڵییەکان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد کۆبوونەوە
کوردستانی و ئیتاڵییەکان، لە شاری پۆڵۆنیای ئیتاڵیا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی داگیرکاری کۆبوونەوە.
کوردستانی و ئیتاڵییەکان، لە شاری پۆڵۆنیای ئیتاڵیا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی داگیرکاری کۆبوونەوە.
لەسەر بانگەوازی تۆڕی پشتیوانی کوردستانی ئیتاڵیا، دەیان دامەزراوە و سەندیکا و پارت و ژن و ڕێکخراوی ژینگەیی لە شاری پۆڵۆنیا بۆ کۆبوونەوەیەکی ٢ ڕۆژی گردبوونەوە.
کۆبوونەوەکە بە وتەی پێشوازی نوێنەری نوسینگەی ڕاگەیاندنی کوردستان، یەڵماز ئۆرکون، دەستی پێ کرد. پاشان، نوێنەری پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، عەبدولکەریم عومەر، قسەی کرد و تیشکی خستەسەر گرنگی خۆپاراستن.
نوێنەری تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا، زیلان دیار، دووپاتی کردەوە، لە چوارچێوەی پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا و بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی، لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیاندا تێدەکۆشن و بانگەوازی کرد بۆ فراوانکردنی کەمپەینی ئازادی.