کوردستانیان، دەوڵەتی تورکیان لە تۆرۆنتۆ شەرمەزار کرد
کوردستانیان لە شاری تۆرۆنتۆی کانادا دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان لەبەردەم باڵەخانەی پەرلەمانی ئۆنتاریۆ شەرمەزار کرد.
کوردستانیان لە شاری تۆرۆنتۆی کانادا دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان لەبەردەم باڵەخانەی پەرلەمانی ئۆنتاریۆ شەرمەزار کرد.
کوردستانیان کە لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی گەلی کوردی دیموکراتیکی تۆرۆنتۆ لەبەردەم پەرلەمانی فیدڕاڵی ئۆنتاریۆ کۆبونەوە، هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە چەکی کیمیایی شەرمەزار کرد. لە چالاکیەکەدا ئاڵا و وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەرزکرانەوە.
لە چالاکیەکەدا کە بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد، ژمارەیەک پانکارت کە ئاماژەیان بە چەکی کیمیایی دەکرد بەرزکرانەوە. لە جالاکیەکەدا بە بەردەوامی دروشمی 'شەهید نامرن، ئازادی بۆ ئۆجالان، دەوڵەتی تورک بەسە کورد بۆردومان مەکە، ژن،ژیان،ئازادی، ئازادی بۆ پەکەکە، ئازادی بۆ یەپەگە، ئازادی بۆ پەیەدە، بێ سەرۆک ژیان نابێت، بێ گەریلا ژیان نابێت و بژی بەرخۆدانی گەریلا' وترانەوە.
لە چالاکیەکەدا بەسەدان بڵاوکراوە لەبارەی تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بڵاوکرانەوە.
چالاکوانان بانگەوازیان لە حکومەتەکانی ئەوروپا و دەزگا نێودەوڵەتیەکانی وەک رێکخراوی نێودەوڵەتی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی کرد کە لەبەرانبەر دەوڵەتی تورک کە تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات، بێدەنگ نەبن.
ف.ق