کوردستانیان لە ٤ شاری سوید بۆ ژیان و تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجالان رژانە سەر شەقامەکان
کوردستانیان لە شارەکانی ئۆریبرۆ، یاڤلە، ڤیستیرۆس و بۆرلانگیی سوید بۆ ژیان و تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجالان رژانە سەر شەقامەکان.
کوردستانیان لە شارەکانی ئۆریبرۆ، یاڤلە، ڤیستیرۆس و بۆرلانگیی سوید بۆ ژیان و تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجالان رژانە سەر شەقامەکان.
لەسەر داوای بە پەلەی نەجەدەکەی سکاندیناڤیا زنجیرە چالاکییەکی بۆ ژیان و تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێکخران.
کوردستانیان لە ناوەندی شاری یاڤلە کۆبوونەوە و چالاکییان ئەنجامدا و دوای پێشکەشکردنی وتەکان، گەل بەرەو وێستگەى سەرەکیی میترۆی شارەکە رێپێوانیان ئەنجامدا. دوای چالاکیی ناڕەزایەتیی مەدەنی، دووبارە گەل بە رێپێوان گەڕانەوە بۆ ناوەندی شار. ئەمڕۆش چالاکی لە یاڤلە بەردەوام دەبێت.
هاوکات کوردستانیان لە شاری ئۆرەبیرۆی سوید لە گۆڕەپانی ڤۆگهۆستۆرگیت کۆبونەوە. لە چالاکییەکەیاندا رایانگەیاند، بۆ وەرگرتنی ئاگاداری لەسەر دۆخ و تەندروستی و ژیانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، دەبێت بە خێرایی پارێزەرەکان و بنەماڵەکەى چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام بدەن. لە چالاکییەکەدا دروشمی بە بەردەوامی دەوترانەوە.
لەو وتانەدا، کە لە چالاکییەکەدا پێشکەشکران، راگەیاندرا، عەبدوڵا ئۆجالان کلیلی ئاشتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. راشیانگەیاند، تورکیاش ئەوە بە باشی دەزانێت، بۆ ئەوەی ئاشتی بەدی نەیەت، بە بەردەوامی پشتیوانی لە داعش و چەتەکانی تر دەکات.
چالاکییەکی تر لەشاری ڤیستیرۆس لە بەردەم وێستگەى سەرەکیی میترۆدا رێکخرا. لەو چالاکییەدا راگەیاندرا، تاوەکو وەرگرتنی ئاگاداری لە دۆخ و تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.
هەروەها لە شاری بۆرلانگ لە بەردەم وێستگەى میترۆدا چالاکییەک رێکخرا. ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان و وڵاتپارێزان و ئازادیخوازان بەشداری چالاکییەکە بوون. لە چالاکییەکدا چەندین دروشم بۆ پشتیوانیکردن لە عەبدوڵا ئۆجالان وترانەوە.
ژ.ت