کوردستانیان لە کۆپنهاگن هێرشی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد

گروپێک لە کوردستانیان لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک کۆبونەوە و بە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی هێرشی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.

کوردستانیان لە کۆپنهاگن هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر کوردستان شەرمەزار کرد.

ئەمڕۆ کاتژمێر ١٤:٠٠ گروپێک لە چالاکوانان لە ناوەندی شاری کۆپنهاگن کۆبونەوە و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر رۆژئاوا و باشور شەرمەزار کرد. دوای رێزگرتن بۆ شەهیدانی تێکۆشانی شۆڕشی کوردستان و جیهان، راگەیەنراوێک لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا خوێندرایەوە. لە راگەیەنراوەکەدا هێرشی درۆن و چەکی کیمیایی دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورک بۆ سەر رۆژئاوا، خەڵکی مەدەنی و گەریلاکان لە باشوری کوردستان شەرمەزارکرا.

لە چالاکیەکەدا بێوەستان دروشمی ' فاشیست ئەردۆغان، بژی هەگەپە و بژی یەپەگە وترانەوە.

ف.ق