کوردستانیان و دۆستەکانیان بانگەوازیان بۆ لێکۆلینەوە لە چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک کرد

کوردستان و دۆستەکانیان لە شاری دەن هاگی هۆڵەندا کۆبوونەوە و بانگەوازیان لە رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمایی کرد کە لەدژی هێرشی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات.

کوردستانیان و دۆستەکانیان کە لە وڵاتانی جیاوازی ئەوروپاوە روویان کردە دەن هاگ، لەبەردەم باڵەخانەی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمایی (OPCW) کۆبونەوە و بێدەنگی ئەو ریکخراوەیان لەبەرانبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی شەرمەزار کرد.

قارتال بانگەوازی جێبەجێکردنی ئەرکەکەی لە OPCW کرد

رەمزی کارتاڵ هاوسەرۆکی کۆنگرا – گەل، ناڕەزایی بەرانبەر بێدەنگی لەدژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی پیشاندا و گوتی، " هەموو کەسێک کەڕ و ڵاڵ بووە. شەنبەم فینجانجی ئەرکی خۆی جێبەجێ کرد و داوای لێکۆلینەوەی لە چەکی کیمیایی کرد و رایگەیاند کە بۆ ئەوەی ئەم پرسە بێدەنگ بکەن، رۆژنامەنووسە کوردەکانیشیان دەستگیر کرد.

لە بەردەوامی قسەکانیدا قارتاڵ ئەم پرسیارەی کرد، " ئەگەر ئێوە چەکی کیمیایی بەکارناهێنن، بۆچی دەستیان بە گرتن کردووە؟" و بێدەنگی OPCW شەرمەزار کرد و گوتی کە سێ مانگە خۆشناو ئاتا بۆ دادپەروەری لەبەردەم OPCW دەستی بە چالاکی کردووە و کەس قسەی لەگەڵ ناکات. قارتاڵ بانگەوازی لە OPCW کرد و گوتی، " نابێت ئێوە خۆتان لەبەرانبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکەوە بێدەنگ بکەن، ئەمە ئەرکی ئێوەیە." هەروەها پرسیاری ئەوەی کرد کە ئایا بەهۆی ئەوەی کورد خاوەنی دەوڵەت نییە، بۆیە کۆمەڵکوژکردنی کورد قبوڵ دەکەن؟.

قارتاڵ ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە تێکۆشانیان بەردەوام دەبێت و داوای لە OPCW کرد کە بۆ لێکۆلینەوە شاندێک بۆ گۆڕەپانی شەڕ رەوانە بکات.

هونت: کاری خۆتان ئەنجام بکەن

جۆن هوند رۆژنامەڤان ئەندامی کۆمیتەی بەریتانیا لەدژی چەکی کیمیایی رایگەیاند، ئەوان پەیامێکیان بۆ OPCW و هەموو دەزگا نێودەوڵەتیە پەیوەندیدارەکان ناردووە و گوتی، " بەگوێرەی پەیامەکەمان، کاری خۆتان بکەن." بەڵگە هەیە کە دەوڵەتی تورک چەکی کیمیایی بەکارهێناوە و ناڕەزایی بەرانبەر پەدەکە پیشاندا کە رێگە نادات شاندەکان بۆ لێکۆلینەوە سەردانی ناوچەکانی شەڕ بکەن.

هوندت راشێگەیاند کە ئەوەی تورک بەرامبەر بە گەلی کورد دەکات، تیرۆرە و گوتی، " لەگەڵ گروپە تیرۆریستیەکان وەک داعش و ئەلقاعیدە هێرش دەکاتە سەر کوردان. تەڤگەری ئازادی کورد، لەدژی تیرۆر، بزووتنەوەیەکی ئاشتیخواز و بەرگریکارە."

رۆژنامەنووس هونت گوتی کە بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژی دژی کورد کۆتاییان پێبهێنرێت، پێویستە حساب لەو کەسانە بپرسن کە چەکی کیمیایی بەکاردەهێنن.

خۆشناو ئاتا: ئێمە بڕیارمان داوە

خۆشناو ئاتا کە سێ مانگە لەبەردەم باڵەخانەی OPCW دەستی بە چالاکی کردووە رایگەیاند کە بەهیچ شێوەیەک وڵامی نەدراوەتەوە و گوتی کە بڕیاری داوە کە بەردەوام بێت لەسەر بڕیارەکەی و بانگەوازی لە گەل کرد کە لەبەرانبەر هێرشەکان هەستێتە سەرپێ.

کەنەکە: بوێری لە بێدەنگی وەردەگرن

ئەحمەد قەرەموس هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک لەدژی گەلی کورد چەکی کیمیایی و بیۆلۆژی بەکاردەهێنێت کە لە پەیمانە نێودەوڵەتیەکاندا قەدەغەکراون و گوتی، " دەوڵەتی تورک بوێری لە بێدەنگی جیهان وەردەگرێت."

قەرەموس بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ بکات و گوتی، " ئێمە لەسەر ناوی گەلی کورد بانگەوازی لە OPCW, YE, NY, WHO و NATO دەکەین کە ئەرک و بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن."

ADGB: سەردەکەون

سەرپیل ئارسلان ئەندامی ADGB رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت کە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤە و گوتی، " لەبەرئەوەی بێچارە بووە و تەنگەتاو بووە چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت." سەرپیل ئارسلان باسی ئەوەشی کرد هەروەک چۆن هیتلەر بە چەکی کیمیایی سەرنەکەوت، رژێمی ئەردۆغانیش لەدژی شۆڕشگێڕان بە چەکی کیمیایی سەرناکەوێت.

پژاک: گەلی کورد لەسەر پێیە

سیامەند مۆعینی هاوسەرۆکی پژاکیش رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک و ئێران لەدژی گەلی کورد، دەستیان بە هاوکاریەک کردووە و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن و گوتی، " ئەوان بە هیچ شێوەیەک سەرناکەون. بوێری لە بێدەنگی ئەوروپا وەردەگرن. پێویستە هەموو داگیرکەران بزانن کە گەلی کورد لەسەر پێیە و بەرەو سەرکەوتنەوە دەچێت."

بەڕێوەبەری خۆسەر: ئێدی بەسە

لەسەر ناوی بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتیس وریا و پارتەکانی رۆژئاڤا، عەبدولکەریم عومەر لەبەرانبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی گوتی، " ئێدی بەسە" و بەم شێوەیە بەردەوامی قسەکانیدا: ئەم بێدەنگیە بە واتای ئەوە دێت کە هێرشەکان قبوڵ دەکەن. بە واتای ئەوە دێت کە لە هێرشەکانی چەکی کیمیایی و کۆمەڵکوژکردنی گەلی کورددا، هاوکاری دەکەن.

عەبدوڵکەریم عومەر ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی تورک بە نزیکبوونەوەی ١٠٠مین ساڵیادی لۆزان، دەیەوێت جارێکی دیکە گەلی کورد، رووبەرووی قڕکردن بکاتەوە.

ف.ق