کوردستانیانی فینلەندا سیاسەتی عێراقیان لەسەر شەنگال شەرمەزار کرد
گروپێک لە کوردستانیان بۆ شەرمەزارکردنی سیاسەتی عێراق لەسەر شەنگال لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە هەڵسنکی پایتەختی فینلەندا چالاکیان ئەنجامدا.
گروپێک لە کوردستانیان بۆ شەرمەزارکردنی سیاسەتی عێراق لەسەر شەنگال لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە هەڵسنکی پایتەختی فینلەندا چالاکیان ئەنجامدا.
کوردستانیانی هەڵسنکی، لە بەردەم باڵیۆزخانەی فینلەندا کۆبونەوە، پەیمانی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ی نێوان تورکیا – عێراق و پەدەکەیان لەسەر شەنگال شەرمەزار کرد.
کوردستانیان راگەیەنراوێکیان خوێندەوە و داوایان لە حکومەتی عێراق کرد بە هەستیاری بجووڵێتەوە و ئاگاداری یاری ئەردۆغان و پەدەکە بێت.
دواتر باڵیۆزی عێراق لەگەڵ کوردستانیان کۆبووە و گوێی لە داواکاری چالاکوانان گرت. کوردستانیان داواکاریەکانیان بە زمانی ئینگلیزی رادەستی بەرپرسانی باڵیۆزخانەکە کرد.
باڵیۆزی عێراق بەڵێنیدا کە داواکاریەکانیان بگەیەنێتە حکومەتی عێراق.
ف.ق