لە شارەکانی ئەوروپا جەژنی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ پیرۆز کرا
لە زۆرێک لە شارەکانی وڵاتانی ئەوروپا جەژنی ژیانەوەى ١٥ی تەباخ بە رێکخستنی چالاکی و ئاهەنگ پیرۆز کرا.
لە زۆرێک لە شارەکانی وڵاتانی ئەوروپا جەژنی ژیانەوەى ١٥ی تەباخ بە رێکخستنی چالاکی و ئاهەنگ پیرۆز کرا.
١٥ی تەباخ جەژنی ژیانەوە لە زۆرێک لە شارەکانی وڵاتیان ئەوروپا بە دروشمی "ڕێبەرایەتی و ناسنامەى ئازاد و خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک، کوردستان بپارێزە' پیرۆز کرا.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شارەکانی سانت پۆلتین، ڤییەنا و ئینسبروکی وڵاتی نەمسا، لە شارەکانی فرایبورگ، هامبورگ، لایپزیگ و بەرلین-ی ئەڵمانیا، لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا، لیماسۆلی قوبرس، شاری ستۆکهۆلمی پایتەختی سوید جەژنی ژیانەوەى ١٥ی تەباخ-یان پیرۆز کرد.
پیرۆزکردنی جەژنی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ لەو شارانەدا بە بەشداریی کوردستانیان و دۆستەکانیان، رێکخراوەکان، گەنجان، ژنان و کرێکاران و کۆچبەران پیرۆز کرا.
لە پیرۆزباییەکەدا وتە پێشکەشکران و ڕاگەیەندرا، "پێش ئەوەى هەڵمەتی ١٥ی تەباخ دەستپێ بکات، بە کودەتای سەربازی هەموان بێدەنگ کران، داگیرکەریی دەوڵەتی تورک دەیوت، ئەوان بۆ هەتا هەتایە کوردیان کردووە بە ژێر گڵەوە، بەڵام بە هەڵمەتی ١٥ی تەباخ گەلێک لە سڕینەوە ڕزگارکرا و خرایەوە سەر پێ و دەستی بە ژیانەوەى خۆی کرد و ئێستا لە سایەی ئەو بەرخودان و هەڵمەتەدا لە هەموو بەشەکانی کوردستان و سەرتاسەری ناوچەکە دەیان دەستکەوتی گرنگ بە دەستهاتوون".
ئاماژەیان بەوەشکرد، "ئەو بەرخودانە، بە کەڵەکەبونی بەرخودانی رۆژانە و بە تێکۆشانی چڕ و پڕ لە ١٥ی تەباخی ١٩٨٤ تاوەکو ١٥ی تەباخی ٢٠٢٢ بەڕێوەدەچێت، چونکا ٣٩ ساڵ خەبات لە سایەی ١٥ی تەباخ دا بۆ گەلان بووەتە ئیلهام. دەوڵەتی تورکی فاشیست و هاوکارەکانی خواستیان شۆڕشی رۆژئاوا لە ناو ببەن، بەڵام نەیانزانی شۆڕشی ڕۆژئاوا ١٥ی تەباخە. ١٥ی تەباخ بۆ شۆڕشی یەکگرتوو نمونەیە. رێگانیشانەدەری بەرخودانی ئێمە و گەلان بوو".
ڕاشیانگەیاند، ئێستا گەریلا لە ئاڤاشین، زاپ و مەتینا بە ڕۆح و ئیرادەی ١٥ی تەباخ گەورەترین بەرەنگاری و بەرخودان لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر دەکات و ڕۆژ لە دوای رۆژ بە ئیرادەی فیدایانەى ١٥ی تەباخ گورزی قورس لە دوژمنی داگیرکەر دەدەن.
ئێستا بەرخودانی گەریلا بووەتە هیوا و ئومێد بۆ گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە و جیهان لەبەر ئەوەش پێویستە هەموان پشتیوانی لە گەریلا و بەرخودانە فیداییەکەیان بکەین و لە دژی داگیرکەران و هاوکارەکانیان ڕاپەڕین.
لە پیرۆزکردنی یادی ١٥ی تەباخ دا وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە، یەپەگە و یەپەژە، وێنەکانی فەرماندەی ئەفسانەیی عەگید (مەعسوم کۆرکوماز) و شەهیدان بەرزرکرابونەو و بە بەردەوامی دروشم بۆ پشتیوانی لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستان دەوترایەوە.
پیرۆزباییەکان بە گێڕانی شای و ئاهەنگ و گۆڤەند و هەڵپەڕکێ کۆتاییان پێهات.
ژ.ت