لە ٢٠ دەستگیرکراوەکەى ئیستەنبول سزای زیندانیکردن بەسەر ١٣ کەسیاندا سەپێنرا

پۆلیسی دەوڵەتی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان ٢٠ کەسی لە ئیستەنبول دەستگیرکرد و دادگای دەوڵەتی تورکیش بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن" دا سزای زیندانیکردنی بەسەر ١٣ کەسیاندا سەپاند.

پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەى بەردەوامیدان بە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە ١٢ شاردا هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و ٩٣ کەسی دەستگیرکرد.

لێکۆڵینەوە لە کەسە دەستگیرکراوەکان بەردەوامە و لە ئیستەنبولیش، کە ٢٠ کەس دەستگیرکرابوون کەسە دەستگیرکراوەکان رەوانەى دادگا کران و لە دادگا بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن" دا سزای زیندانیکردن بەسەر ١٣ کەسیاندا سەپێنرا و ٧ کەسی تریشیان بە مەرجی مانەوە لە ژێر چادێریی دادگادا ئازاد کران.

ژ.ت