لە ٣شاری فەرانسە ١٢ کورد دەستگیرکران
لە شارەکانی پاریس، مارسێلیا و دراگووێنان-ی فەرانسا ، لە ئەنجامی هەڵکووتانەسەری کورداندا بە لانی کەم ١٢ کەس دەستگیرکران.
لە شارەکانی پاریس، مارسێلیا و دراگووێنان-ی فەرانسا ، لە ئەنجامی هەڵکووتانەسەری کورداندا بە لانی کەم ١٢ کەس دەستگیرکران.
لە شاری مارسێلیای فەرانسە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس هەڵیکووتایە سەر گەلێک ماڵی کوردەکاندا و ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد. لەم هەڵکووتانە سەرەدا لانی کەم ٩ کەس دەستگیر کران.
لە شاری مارسێلیا، پۆلیس هەڵکووتایە سەر ٦ ماڵ و ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد و مارکێتێکی تەنیشتی.
گەڕان لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا ٤ کاتژمێری خایاند. پۆلیس درگای ناوەندەکەیان شکاند.
لەو هەڵکووتانەسەر ماڵاندا لانی کەم ٩کەس دەستگیرکراون. ڕاگەیەنرا کە دەستگیرکراوەکان سیاسەتمەداری کورد و ئەندامی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردن. لەکاتی هەڵکووتانەسەر ماڵەکاندا درگای ماڵەکان-یان شکاند.
تا ئیستا بیانووی ئەو هێرشانە دیار نییە. کوردان لە مارسێلیا لە بەردەم ناوەندی نەجەدەکە کۆبوونەوە و ئەم هێرشانەیان ئیدانەکرد. لە چالاکییەکەدا درووشمی " ترۆریست ئەردۆغان " وترایەوە.
چالاکوانان بەردەم نەجەدەکەیان گرت و چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا. دوای ئەوەی کە ڕێژەی جەماوەر لەبەردەم ناوەندەکە زۆرتر بوو پۆلیس کۆتایی بە گەڕان هێنا و شوێنەکەی چۆڵکرد.
یەعقووب ئایدەمیر ئەندامی نەجەدەکە ئەوەی خستەڕوو کە پۆلیس کاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەک دەستی بەگەڕان و پشکنینی ناوەندەکە کرد و وتی " پۆلیس کاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەک پێوەندی بەمنەوە کرد و داوایانکرد کە بچم ، منیش وتم من بۆسەرکاردەچم،. هەڕەشەیان کرد کە ئەگەر نەییت ئێمە دێین و دەتبەین. کاتێک کە من هاتم درگای کۆمەڵەکەیان شکاندبوو. درگای نهۆمی خوار و درگای ژوورەکانیان شکاندبوو. سەرەتا بۆ گەڕان سەگیان بەکار هێنا و دواتر خۆیان یەک بە یەکی ژوورەکان گەڕان. دواتر پۆلیس وتی دەبێت لەگەل ئێمە بێیت. دوای ئەوەی کە تێگەشتن کە جەماوەرێکی زۆر لە بەردرگایە و چالاکی دەکەن، منیش ناڕەزایەتیم نیشاندا و وتم ئێمە تیرۆریست نین کە بەم شێوەیە مامەڵەمان لەگەل دەکەن."
مە مارسێلیا کوردان و دۆستەکانیان کاتژمێر ١٤:٠٠ بۆ ئیدانەکردنی ئەو هەڵکووتانەسەرەدا میتینگێک بەڕێوە دەبەن.
لە پارسی پایتەختی فەرانسا و لە شاری دارگووێنان پۆلیس هەڵیکووتایە سەر ماڵان و لە پاریس گەنجێکی کورد، لە دارگووێنان ٢ کوردی تریان دەستگیر کرد.
جێگەی سەرنجە کە ئەم هێرشانە دوای چاوپێکەوتنی سەرۆکی تورکیا ئەردۆگان و سەرۆکی فەرانسا ماکارۆن ئەنجامدرا.
ک٠ش