لە بەرانبەر بڕیاری دروستکردنی بەنداو لە ڕۆبۆسکی و جزیرە، لە بەردەم وەزارەت ناڕەزایەتی نیشاندرا

لە ئەنقەرە لە بەردەم وەزارەتی ژینگەی شارەوانی و گۆڕانی کەشوهەوا لە بەرانبەر ئەو بەنداوانەی کە بڕیارە لە جزیرە و ڕۆبۆسکی دروست بکرێن ناڕەزایەتی نیشاندرا.

کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندن (IDK) سەبارەت بە دوو پڕۆژەی بەنداو، کە بڕیارە لە ناوچەکانی قلەبان و ڕۆبۆسکی شەرناخ دروستبکرێن، لە بەردەم وەزارەتی ژینگەی شارەوانی و گۆڕانی کەشوهەوا کۆبووەوە. پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، کۆمیسیۆنی ئیکۆلۆژی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) و هاووڵاتیانی شەرناخ بەشداری کۆبوونەوەکە بوون و لە دژی پڕۆژەکان ناڕەزایەتیان نیشاندا.

پەرلەمانتارانی دەم پارتی، کۆمیسیۆنی ئیکۆلۆژی ئۆهەدە و هاووڵاتیانی شەرناخ لە دوای کۆبوونەوەکە لە بەردەم وەزارەتەکە ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە.

گوندنشینەکان: ئێمە تێدەکۆشین

فازڵ بەدرهانئۆغڵو لە گوندی ساخ و هەپلەری لە ڕاگەیاندراوەکەدا قسەی کرد و گوتی: "خاڵە هەڵەکانمان لەگەڵیاندا باسکرد و ڕوونمانکردەوە بۆیان کە تا کۆتایی تێکۆشان دەکەین. ویستمان پڕۆژەکە هەڵبوەشێتەوە."

ناوچە مێژووییەکان بە ئامانج دەگرن

پەرلەمانتاری دەم پارتی شەرناخ نەورۆز ئویساڵ ئاسڵان ئاماژەی بەوەدا پەیوەست بە بابەتەکەوە لەگەڵ وەزارەت دوو کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە و گوتی: "ئێمە تاڵانی سرووشت و لەناوبردنی ئیکۆلۆژی کوردستانمان هەڵسەنگاند. هەردوو پڕۆژەکە سرووشت لەناو دەبەن. ئەم هەرێمانە کە دەیانەوێت پڕۆژەی تێدا دروست بکەن، شوێنی ئاشوورییەکان و بەدرخانەکانە و دەبێت ئەو ناوچانە بکرێتە شوێنی ئارکۆلۆجی."

پڕۆژەکانی ڕەنت

نەورۆز ئۆیساڵ هەردوو پڕۆژەکەی وەک پڕۆژەکانی ڕەنتی کاولکار هەڵسەنگاند و گوتی: "ئەمڕۆ لێرەدا ناڕەزایەتیمان نیشاندا. هیوادارین ئەم ناڕەزایەتیانە ببێتە هۆی بڕیاردانی بەجێ کە لەگەڵ سرووشتی هەرێمەکە و مێژووەکەییدا بگونجێت. ئێمە لە دژی تاوانەکان لە دژی سرووست تێدەکۆشین و دەنگمان بەرز دەکەینەوە."