لە بەرلین بەبۆنەی رۆژی جیهانی کۆبانی ڕێپێوانێک ئەنجامدرا

لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی چالاکیەکانی ١ی تشرینی دووەم رۆژی جیهانی کۆبانی، ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.

ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیان بەشداریان لە ڕێپێوانەکەدا کرد.

چالاکیەکە لەسەر بانگەوازی گروپە ئینتەرناسیۆنالیستەکان و ئەنجومەنی گەلی کورد لە بەرلین ئەنجامدرا. لە دی لینک پەرلەمانتار هێلین ئەفریم سۆمەر و سوللەیمان راجۆ وەک نوینەرایەتی پەیەدە و زۆزان ئارارات وەک چالاکوانی تەژەئا قسەیان کرد.

لە ڕێپێوانەەدا دروشمی ؛بژی سەرۆک ئاپۆ' ، بژی شۆڕشی ڕۆژئاوا و ژن ژیان ئازادی وترانەوە و یادی شەهیدانی یەپەگە، یەپەژە و قەسەدە کرایەوە کە لەدژی چەتەکانی دەوڵەتی تورک و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی شەهید بوون.

ف.ق