لە بەرلین سڵاڤا ڕەمەزان بەبیرهێنرایەوە

سڵاڤا رەمەزان تەمەن ١١ ساڵ کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر رۆژاڤا شەهید بوو، لە بەرلین یادی کرایەوە.

لە ١٨ی ئابدا سوپای تورک ناوەندی پەروەردەی کچانی لە گوندی شەمۆکە بۆردومان کرد. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٤ منداڵ شەهید بوون و ١١ منداڵیش بریندار بوون. سڵاڤا ڕەمەزانی تەمەن ١١ ساڵ خەڵکی شاری دربێسی  بوو کە لە هێرشەکەدا بریندار بوو، ڕۆژی ١ی ئەیلول لە نەخۆشخانە شەهید بوو.

لە ئۆفیسی پەیەدە لە بەرلین ڕێوڕەسمی یادکردنەوە بۆ سڵاڤا رەمزان بەڕێوەچوو. مەراسیمەکە بە ڕێزلێنان دەستی پێکرد. لە مەراسیمەکەدا سەرەتا دەهام ئیبراهیم نوێنەری پەیەدە قسەی کرد و دواتر خەبات شاکر نوێنەری پەیەدە لە ئەڵمانیا قسەی کرد و وتی: "بە ڕێزەوە لە کەسایەتی شەهید سڵاڤا رەمەزان هەموو ئەو قارەمانانە بەبیردەهێنینەوە کە لە شۆڕشی ڕۆژاڤادا شەهید بوون".

شاکر ئەوەشی خستەڕوو کە شۆڕشی ڕۆژاوا شۆڕشی گەلێکی دێموکراتە و وتی: لە ساڵی ٢٠٠٤دا کورد لە عەرەب دوور بوو. بەڵام ئەمڕۆ کورد و عەرەب و سوری پێکەوەن و لە پێشەوەن. لە رۆژئاوا دەتوانین بڵێین سوریانیەکان نەمابوون. ئەرمەنییەکان، ڕەنگە ٥٠٠ کەس لە ڕۆژاڤا مابن. بەڵام وەک گەلێک، وەک کۆمەڵگایەک لە ڕۆژاڤا دەژین. ئێزدییەکان پێکهاتەیەکن، ڕۆژە ئاینییەکانیان بە فەرمی بەڕێوەدەچێت. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە شۆڕشی ڕۆژاوا شۆڕشی هەموو گەلانە. لە سایەی ئەم شەهیدانەدا سیستمەکەمان بەهێز دەکەین و هیواکانمان بە زیندوویی دەهێڵینەوە.

ف.ق