لە بەرلین یادی شۆڕشی رۆژئاوا کرایەوە

لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە بۆنەى ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاواوە مەراسیمێک رێکخرا.

مەراسیمەکە لەلایەن پەیەدە لە ئۆرانیەنپلاتز لە بەرلین رێکخرابوو و رێکخراوەکانی ناڤ – بەرلین و مەجلیسی ژنانی دەستان و چەندین رێکخراوی تر بەشدارییان تیادا کرد.

حوسێن تاش بە ناوی کۆمیتەى ئامادەکارەوە رایگەیاند، سڵاو لە شۆڕشی رۆژئاوا دەکەین. راشیگەیاند، "شۆڕشی رۆژئاوا شۆڕشی گەلانە و دەبێت هەموو گەلان پشتیوانی لەو شۆڕشە بکەن".

خەبات شاکر لە نوێنەرایەتیی پەیەدە لە ئەڵمانیا وتی، "بەرخودانی رۆژئاوا بەرخودانی گەلانە. دەبێت ئەو بەرخودانە گەورە بکەین تاوەکو دەبێتە خاوەن پێگە و قەوارە لە گۆڕەپانەکاندا بن و خۆتان بە رێکخستن بکەن".

هونەرمەند هۆزان ئایدن، تیپی مۆسیقایی و هونەریی ڤەژین، نوبەهار، ئیبراهیم کوردی، شەریف عومەر، تیپی سۆران، تیپی فۆلکلۆر و شاعیر دیماس بەشداری پیرۆزباییەکە بوون.

پیرۆزباییەکە بە وتنەوەى دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژی ببەرخودانی رۆژئاوا" کۆتایی پێهات.

ژ.ت