لە برێمەن سیمپۆزیۆمی پەروەردەی زمان و باخچەی ساوایان بەڕێوەچوو

یەکێتی مامۆستایانی کورد و سەندیکای (GEW) "١٤ هەمین سیمپۆزیۆمی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکیان" ڕێکخست.

سیمپۆزیۆمی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی بە تێمای "لە قوتابخانە مافی زمانی دایکی و لە باخچەی ساوایان دوو زمانی" ئەنجامدرا.

سیمپۆزیۆمەکە لەلایەن ڤ. برێمەن و یەکێتی مامۆستایانی کوردی ئەوروپا و Gewerkschaft Erzîehung und Wîssenschaft Bremen (GEW-Bremen ڕێکخرا.

لە ڕۆژی دووەمی سیمپۆزیۆمەکەدا گفتوگۆی کراوە و پانێڵەکان بەردەوام بوون.

سیناتۆری پێشووی پەروەردەی پارێزگای برێمەن، د. هانگ ئاماژەی بەوە کرد تورکەکانی برێمەن هەوڵیاندا ڕێگربن لەبەردەم دانپیانانی فەرمی زمانی کورد و دانپیانان بە قڕکردنی ئەرمەنییەکان.

زانیار یایلا مۆنخ ئەندامی پێشووی بەشی دازێ لە زانکۆی ئۆڵدنبێرگ تیشكی خستەسەر ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی و ڕۆڵی کوردانی ئێزدی لە هەڵگرتنی ئاستەنگەکان لەبەردەم بەفەرمی ناساندنی زمانی کوردی، گوتی: "لە پرۆسەی بە فەرمی ناساندنی زمانی کوردیدا، بۆ ئێمە پێشکەوتنی هەرە گرنگ هەبوونی کوردانی ئێزدی بوو، چونکە لە ماڵەوە بە کوردی دەدوان".

زارادین ئاگرمان یەک لە خوێندکارە یەکەمەکانی پەروەردەی زمانی کوردی لە ئەڵمانیا گوتی: "پێویستە خێزانەکان لە پۆلی یەکەمی قوتابخانەی سەرەتاییەوە مناڵەکانیان بنێرنە وانەی کوردی".

پسپۆڕ و ڕاوێژکاری پەروەردەیی، د. زەردەشت حاجۆ گوتی: "لە زانکۆکانی ئەڵمانیا سیستەمێکی دیموکراتیک هەیە، بەڵام کاتێک باسەکە دێتە سەر کورد و کوردستان ناتوانین بڵێین سیستەمێکی دیموکراتیکە. وەک بڵێی کورد بوونی نەبێت. بانگەوازی من بۆ سیاسەتی ئەڵمانی ئەوەیە، دەست لەم سیاسەتە هەڵبگرن. دەست لە سیاسەتی حساب نەکردن بۆ کورد هەڵبگرن. زیاتر لە ملیۆنێک کورد دەژین. دەست لە سیاسەتی ناردنی مناڵانی کورد بۆ وانەی تورکی هەڵبگرن".