لە بێرن دژی گۆشەگیری ستاند دانرا
لە شاری بێرنی پایتەختی سویسرا، ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) بۆ تیشک خستنەسەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ستاندیان دانا.
لە شاری بێرنی پایتەختی سویسرا، ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) بۆ تیشک خستنەسەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ستاندیان دانا.
بە پێشەنگایەتی تەجەشە و تێکۆژن، دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە وێستگەی شەمەندەفەری شاری بێرنی پایتەختی سویسرا، ستاند دانرا. لە ستاندەکەدا پەرتوکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە زمانی ئەڵمانی و ئینگلیزی و فەرەنسی پیشاندران.
لە ستاندەکەدا کەسانی دەوروبەر ئاگادارکرانەوە لە ٢٥ ی ئاداری ٢٠٢١ ـەوە تا ئێستا، هیچ زانیارییەک لەبارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە نییە، ڕێگە نادرێت پارێزەر و بنەماڵە سەردانی بکەن.