لە بێرن ڕێپێوانی ناڕەزایەتی لە دژی بەکارهێنانی گازی ژەهراوی لە دژی گەریلا بەڕێوەچوو
کوردەکان لە شاری بێرنی پایتەختی سویسرا لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هێزەکانی گەریلا و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
کوردەکان لە شاری بێرنی پایتەختی سویسرا لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هێزەکانی گەریلا و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
سوپای تورک بە هاوکاریی پەدەکە هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و نەیتوانی لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلادا خۆی رابگرێت و پێشڕەوی بکات، بۆیە دەستیکردووە بە بەکارهێنانی گازی ژەهراوی لە دژی سەنگەرەکانی بەرخودانی هێزەکانی گەریلای ئازادیی کوردستان.
دوای ئەوەی هەپەگە ڕایگەیاند، گازی ژەهراوی لە دژی سەنگەرەکانی گەریلا لە ناوچەکانی بەرخۆدانی کوڕەژارۆ، وەرخەل، شەهید شاهین، کونیشکا و شاخێ ئۆرتێ بەکار دەهێنرێت، خەڵکی ئەوروپا دژی بەکارهێنانی گازی ژەهراوی ڕژانە سەر شەقامەکان.
کوردستانیان لە شاری بێرنی پایتەختی سویسرا لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بۆ سەر سەنگەرەکانی گەریلا ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
ژ.ت