لە بریمین یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کرایەوە

لە بریمین بۆ شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا.

لە شاری بریمینی ئەڵمانیا گوڵناز کاراتاش (بێریتان)، ئاندرا وۆڵف (رۆناهی) و گوربەتەلی ئەرسۆز (زەینەب) و هەموو شەهیدانی ئازادی کە لەم مانگەدا شەهید بوون، بەبیرهێنرانەوە.

مەراسیمەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی بریمین ئەنجامدرا.

لە یادکردنەوەکەدا باسی ئەوەکراوە کە "دوێنێ هەڵوێستی بێریتان چۆن هێڵی خیانەتی لەناوبرد، شەهیدانی مام ڕەشۆ و وەرخەڵێش هێڵی کۆیلایەتی و خیانەت لەناو دەبەن و ئازادی فەراهەم دەکەن."

ف.ق