لە بەریتانیا یەکەمین ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ بەڕێوەچوو

لە شاری لیدزی بەریتانیا بە دروشمی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' یەکەمین ئاهەنگی جەماوەریی نەورۆزی ئەمساڵ بەڕێوەچوو.

لە بەریتانیا یەکەم ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ بە بەشداریی کوردستانیان و دۆستەکانیان لە هۆڵی میلفۆرد بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی گەلی کورد لە شاری لیدز بەڕێوەچوو.

کوردستانیان بەجل و بەرگی نەتەوەیی خۆیان بەشدارییان لەو ئاهەنگەی جەژنی نەورۆزدا کردبوو. ئاڵاکانی یەپەگە، یەپەژە، کۆنگرەی ستار و وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵواسرابوون.

ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەستیپێکرد و دروشمەکانی "بژی نەورۆز"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" و "بژی ڕۆژئاوا" دەوترانەوە.

لە ئاهەنگەکەدا وتە لەسەر گرنگیی ڕۆژەکە پیشکەشکرا و لە وتەکاندا راگەیاندرابوو: پێویستە گەلی کورد بە تەواوی لە دژی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە تێبکۆشێت و ڕاشیانگەیاند، پێویستە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشان لە نەورۆزی ٢٠٢٢دا زیاتر بکرێت.

لە ئاهەنگەکەدا هونەرمەندان چوونە سەر تەختەى شانۆ و گۆرانییان لەسەر بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد چڕی. جەماوەریش بە دەم گۆرانییەکانەوە گۆڤەندیان گێڕا و هەڵپەڕکێیان کرد و ئاهەنگەکە بە گۆڤەند و شایی و هەڵپەڕکێ کۆتایی پێهات.

ژ.ت