لە بیڵفیڵد بۆ ئازادی رێبەر ئۆجالان نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردرا

لە شاری بێڵدفڵد بۆ شکاندنی گۆشەگیری و ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نامە بۆ سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان نێردرا.

لە شاری بیڵفیڵدی ئەڵمانیا، تەجەشە، تەکۆ – ژن و مزگەوتی شێخ سەعید بۆ ئەوەی ئاماژە بە گۆشەگیری رەهای سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بۆ داواکاری رێبەر ئۆجالان بدەن، نامەیان بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.

لە چالاکیەکەدا کە زۆر کەس بەشداریان کرد، لەسەر ناوی تەکۆ – ژن و تەجەشە سەرحەد جوان قسەی کرد و وتی، "بۆ ئازادی رێبەرتی بێوەستان تێکۆشان بەردەوام دەبێت."
لەسەر ناوی کۆمەڵفای ئیسلامی کووردستان مەلا عەبدوڵلا قسەی کرد و وتی، "لەم مانگەی پیرۆزی رەمەزاندا هەموو هەنگاوێک بۆ ئازادی بەڕێز عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، دەبێتە هۆکاری ژیانی ئیسلامی دیموکراتیک. هەروەها ئازادی ئۆجالان دەبێتە هۆی ئەوەی ئەرکە ئایینیەکان بە ئازادی جێبەجێ بکرێن."

دوای قسەکردن، لە رێگەی سندوقی پۆستەخانەوە، نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردران و چالاکی کۆتایی هات.

ف.ق