لە بیلفیڵد چالاکی بۆ شەنگال ئەنجامدرا

لە شاری بیلفیلدی ئەڵمانیا بەبۆنەی ساڵیادی قڕکردنی شەنگال چالاکی ئەنجامدرا.

چالاکیەکە لەلایەن SMJÊ, HCÊ, NAV-YEK و ناوەندی کوردستان دوێنێ ئێوارە لە ناوەندی شاری بیلفیلد ئەنجامدرا.

لە لێدوان و راگەیەنراوەکاندا باسی هێرشی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ سەر گەلی ئێزدی کرا و باسی ئەوەکرا کە پەیوەندی ئەڵمانیا، داعش، تورک و پەدەکە هەڕەشەی لە شەنگال کرد.

لە چالاکیەکەدا تیشک خرایەسەر ئەوەی، لانیکەم ٢٨٠٠ ژن و کچی ئێزدی بێسەروشوێن بوون و باسی ئەوەشکرا کە ئەمڕۆ بۆ یادکردنەوەی شەهیدان و قاڕەمانانی شەنگال کاتژمێر ١٧:٠٠ چالاکی ئەنجام دەدرێت و بانگەوازی بۆ بەشداریکردنکرا.

ف.ق