لە بینای رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی چالاکی ئەنجامدرا

بەمەبەستی شەرمەزارکردنی بێدەنگی لەبەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی کە دەوڵەتی تورک بەو چەکانە هێرشدەکاتە سەر گەریلاکان، لە بینای رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە جنێڤ چالاکی ئەنجامدرا.

لەشاری جنێڤی سویسرا بە دەیان گەنجی کورد و ئینتەرناسیۆنالیست لە بینای رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (دەبڵیو ئێچ ئۆ)ی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان نافەرمانی مەدەنیان کرد.

نزیکەی ٤٠ چالاکوان چوونە ناو بیناکە و گروپێکیش لە گەنجان لەبەردەم بیناکەدا وەستانەوە و پشتیوانیان لە چالاکوانان کرد.

چالاکییەکە بەردەوامە.

هـ . ب