لە چالاکی زیندانیانی نەخۆش، گۆشەگیری ئیمراڵی شەرمەزارکرا
لە چالاکییەکانی ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە، تیشک خرایە سەر ڕەوشی زیندانیانی نەخۆش شێخموس کۆچ و سلێمان ئەیاز، ئاماژە بەوە کرا، توندترین گۆشەگیری لە ئیمراڵی پیادە دەکرێت.
لە چالاکییەکانی ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە، تیشک خرایە سەر ڕەوشی زیندانیانی نەخۆش شێخموس کۆچ و سلێمان ئەیاز، ئاماژە بەوە کرا، توندترین گۆشەگیری لە ئیمراڵی پیادە دەکرێت.
ئیستەنبوڵ
کۆمیتەی زیندانی سەر بە لقی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئیستەنبوڵ چالاکی "ناڕەزایەتی F" لە هەفتەی ٥٨٨ ڕێکخست، تێیدا ئاماژە کرا بە ڕەوشی زیندانیانی نەخۆش. چالاکییەکە لەبەردەم بارەگای کۆمەڵەکە لە ئیستنەبوڵ ئەنجامدرا و چەندین کەس تێیدا بەشداربوون. لەم هەفتەیەدا ئاماژە کرا بە ڕەوشی زیندانیکراوی نەخۆش، سلێمان ئەیاز، لە زیندانی کەرەشیر تیپی (S).
بەڕێوەبەری کۆمەڵەکە لە ئیستنەبوڵ، جونەید یەڵماز، ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و ئاماژەی کرد بە زیادبوونی پێشێلکارییەکان لە هەموو زیندانییەکانی وڵات. هەروەها تیشکی خستەسەر دەستگیرکردنی ڕۆژنامەوان مەردان یانارداغ کە بەهۆی ڕەخنەکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستگیرکرا، بەوەی ئەم دەستگیرکردنە تەنها فشارێک نییە بۆ سەر ئازادی بیرکردنەوە و ڕادەربڕین.
ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ دەستگیرکردنی یانارداغ، گۆشەگیری هاتە سەرووی ڕۆژەڤەکانی ڕای گشتی، توندترین و نایاسایترین جۆری گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد لە زیندانی ئیمراڵی جێبەجێ دەکرێت.
هەروەها یەڵماز ئاماژەی کرد بە ڕەوشی زیندانیکراوی نەخۆش، سلێمان ئەیاز، گوتی ئەو گیرۆدەی ڕەبوو و لاوازبوونی ئێسقانە، کەچی چارەسەر ناکرێت و ڕەوشی خراپتر دەبێت، خێزانەکەشی بەهۆی بارودۆخی داراییەوە ناتوانن سەردانی بکەن.
داوای کرد سلێمان ئەیاز و زیندانیکراوە نەخۆشەکانی تر ئازاد بکرێن، دەسەڵات و بەرپرسان ژیان و تەندروستی زیندانییەکان بپارێزن.
ئەنقەرە
دەسپێشخەری ئازادی زیندانییە نەخۆشەکان لە هەفتەی ٤٦٠ هەمیندا، ڕاگەیاندراوێکی لەبەردەم بارەگای کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە ئەنقەرە خوێندەوە و ئاماژەی کرد بە ڕەوشی زیندانییە نەخۆشەکان. هاسەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە ئەنقەرە، سڤیل تورگوت راگەیاندراوەکەی خوێندەوە و تیشکی خستە سەر ڕەوشی زیندانیکراوی نەخۆش، شێخموس کۆچ لە زیندانی ئەسیپیە تیپی (L)، ڕایگەیاند لە ٢٠١٦ دەستگیرکراوە و ڕەوشی تەندروستی خراپتر دەبێت. هەرچەند خێزانەکەی داوای چارەسەرکردنیان کردووە، بەڵام ئیدارەی زیندانەکە پێیان گوتوون "هیچمان پێ ناکرێت". تورگوت داوای کرد کۆچ چارەسەر بکرێت و ئازاد بکرێت.