لە چالاکییەکانی ئەمستردام و دارمشتات بانگەوازی "ڕۆژئاوا بپارێزە" دەکرێت

ئەو کوردستانییانەی دژی هێرشەکانی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوا ناڕەزایەتییان دەربڕی لە ئەمستردام و دارمشتات، بانگەوازیان لە مرۆڤدۆستان کرد شۆڕشی ڕۆژئاوا بپارێزن.

دژی شەهیدکردنی هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ یوسرا دەروێش و جێگرەکەی لێمان شوێش و فورات توما لە ٢٠ حوزەیران لە قامیشلۆ، کوردستانیا ڕژانە گۆڕەپانەکان.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لەبەردەم کۆنسوڵگەری تورک لە پایتەختی هۆڵەندا لە ئەمستردام کۆبوونەوە، لەسەر بانگهێشتی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی لە هۆڵەندا (DEM-NED)، دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک. داوا لە ڕای گشتی دەکەن ئەم ستەمە کۆتایی پێ بهێنن و پشتیوانی تەڤگەری ئازادی کوردستان بکەن، هەروەها داوا لە مرۆڤدۆستان کرا، ڕۆژئاوا بپارێزن.

هەروەها کوردستانیان ڕژانە گۆڕەپانەکانی دارمشتات لە ئەڵمانیا. ئاڵای یەپەگە و یەپەژە بەرزکرایەوە لەگەڵ گوتنەوەی درووشمی "شەهید نامرن" و "بکوژ، دیکتاتۆر ئەردۆگان" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا".