لە چەند ناوچەیەکی گەڤەر ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجامدرا

لە ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە چەند گۆڕەپانێک ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجامدا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانە لە سەرچاوە هەرێمییەکانەوە دەست کەوتووە، دەوڵەتی تورک لە شیشەمزین و خورەکانە سەیدا و خورەکانە تەمۆ لە هەرێمی دۆڵی دیریان و کوێستان و دۆڵەکانی گوندەکانی موشان و مەمکاڤا و ئێلڤەر، ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەست پێ کردووە.

چەندین کوێستان گەمارۆدراون و لە هەرێمەکە خاڵی پشکنین دانراون.

بەپێی زانیارییەکان، چەند کەسێکی دەمامکدار لە دەوروبەری گوندەکە دەگەڕێن.

هەروەها ئاشکرا بووە، لە کوێستانەکانی مێراناڤا، ئاستەنگە ڕەش، مەیدانۆک و کانی بەرکیری کە دەکەوێتە نێوان گوندەکانی شیشمەزین و خورەکان، دەنگی تەقە بیستراوە.

لە گۆڕەپانی کوڕە ئۆنجە لە گوندەکانی مەمکاڤا دەنگی تەقینەوە و تەقە بیستراوە.

سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایانگەیاندووە، لە هەرێمەکەدا جووڵەی هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هەیە.