لە چەند شارێک پرسە بۆ ئۆندەر دانرا

بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە پشکی دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی سری سورەیا ئۆندەر کە کۆچی دوایی کرد، لە چەند شارێک مەراسیمی یادکردنەوە و سەرەخۆشی بەڕێوەچوو.

ڕێکخستنی دەم پارتی ڕحا، بۆ سری سورەیا ئۆندەر پرسەی بۆ ئۆندەر دانا و لە سێیەم ڕۆژدا بەردەوام بوو. چەندین نوێنەری پارت و ڕێکخراوەکان سەردانیان کرد. هاوڵاتیان لە یاداشتی یادکردنەوەکەدا هەستی خۆیان نووسییەوە. دایکی ئاشتی ئەمینە چزیک کە بەشداری پرسەکە بوو، گۆرانییەکی بە ناوی "هەڤاڵ سری" چڕی.

پاشان هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕحا، بەکر کاراکەچلی ڕایگەیاند ئۆندەر هەموو تەمەنی بۆ ئاشتی و دیموکراسی تەرخانکرد و چەندین لایەنی کۆکردەوە، گوتی: "یەکێک بوو لەو کەسانەی بەباشی پارادایمی بەڕێز ئۆجالان تێگەیشت و پیادەی کرد. بەڵێن دەدەین درێژە بە تێکۆشانی ئاشتی بدەین".

پاشان مەولود بۆ ئۆندەر خوێنرا و شیرینی دابەشکرا.

هەروەها لە ڕێکخستنەکانی دەم پارتی ناوچەکانی سەرێکانی و وێرانشار و سێورەگ و هەواگ و خەلفەتی و پیرسوس و بێرەجوک پرسە و مەولود بەردەوام بوو.

لە بیناکانی دەم پارتی لە ئەدەنە و ناوچەکانی جەیهان و یورەگیر و چوکرۆڤا پرسە بەردەوام بوو. دایکانی ئاشتی و نوێنەری پارتەکان و ڕێکخراوەکان و گەل سەردانیان کرد.

ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی مێرسین لە بینای دەم پارتی ئاکدەنیز بۆ ئۆندەر مەولودیان ئەنجامدا. چەندین کەس بەشداربوون.