لە دارمشتات دەیان کارت ڕەوانەی ئیمراڵی کرا

تەڤگەری ژنانی کوردی شاری دارمشتاتی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی کەمپەینی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کارتیان نارد بۆ ئیمراڵی.

چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد لە چوارچێوەی کەمپەینی جیهانی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێکهات.

ژنان لە لەبەردەم ئۆفیسی پۆستە ڕاگەیاندراوێکی کورتیان خوێندەوە و گوتیان "ڕێبەرێتیمان لە گۆشەگیریەکی توندایە و ٣ ساڵە زانیاری لەبارەیەوە نیە، پشتگیری لە کەمپەینی ئازادی ڕێبەرێتی و کوردستان دەکەین".

ژنان دەیان کارتیان ناردە ئیمراڵی و داوایان کرد گۆشەگیری و قڕکردنی سەر گەلی کۆتایی بێت و بانگەوازیان کرد "ئیدی بەسە، ئێمە ئازادی ڕێبەرێتی خۆمان دەوێت".

هەروەها بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٧ ی شوباتی ٢٠٢٤ لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا.

چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.