لە دێرسیم، هاتای و ئیستەنبوڵ ٩ کەس دەستگیرکران
پۆلیس لە دیرسیم، هاتای و ئیستەنبوڵ ٩ کەسی دەستگیرکرد کە رۆژنامەوانیشیان لەناودایە.
پۆلیس لە دیرسیم، هاتای و ئیستەنبوڵ ٩ کەسی دەستگیرکرد کە رۆژنامەوانیشیان لەناودایە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دێرسیم، ئیستەنبوڵ و هاتای هەڵکوترایە سەر چەندین ماڵ. پۆلیسەکان هەروەها هەڵیشیان کوتایە سەر نوسینگەی رۆژنامەی یەنی دیموکراسی لە دێرسیم. لە هەڵکوتانە سەر نوسینگەکەدا ئەرشیڤی رۆژنامەکە و کتێبەکانی ناو نوسینگەکە دەستیان بەسەردا گیرا. لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە دێرسیم پەیامنێرانی رۆژنامەی یەنی دیموکراسی ئەرتان چتا و هدر گولەر دەستگیرکران.
بە گوێرەی هەواڵی رۆژنامەی یەنی دیموکراسی لە سێ شار لە دژی خەباتکارانی پارتیزان ئۆپراسیۆن ئەنجامدراوە و لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لانیکەم ٩ کەس دەستگیرکراون.
راگەیەندرا لە بارەی ژمارەیەکی زۆرەوە بڕیاری دەستگیرکردن دەرچووە. ئەوەشخراوەتەڕوو کە ئەو کەسانەی لە دێرسیم دەستگیرکراون دەگوازرێنەوە بۆ ئیستەنبوڵ.
ناوی بەشێک لە دەستگیرکراوەکان بەم جۆرەیە: یەرهان چتا، عەلی ئاسکەر ئاککۆچ، نیهاد کۆناک، ئایسەل کایا و نەسیمی ئاتاش.
هـ . ب