لە دۆرتمۆند یادی بەرخودانی ١٤ی تەمووز کرایەوە

بۆ شەهیدانی ڕۆژووی مردنی گەورە ١٤ی تەمووز، لە دۆرتمۆند مەراسیمێکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.

لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا یادی شەهیدانی ڕۆژی مردنی گەورەی ١٤ی تەمووز کرایەوە. مەراسیمی یادکردنەوەدا کە لەلایەن ئەنجومەنی گەل و کۆمەڵەی بنەماڵەی بێسەروشوێنکراون و شەهیدان (KOMAW)ی کوردستان لەزینترۆمی دۆرتمۆند بەڕێوەچوو. عەلی کۆنکورت لە مەراسیمەکەدا بەناوی کۆما وتەیەکی پێشکەش کرد.

پاش کۆنکورت، سیاسەتمەدار ماشەڵا ئۆزتورک لەسەر مانا و گرنگیی بەرخۆدانی هەڵسەنگاندنی خۆی پێشکەشکرد. دوای پێشکەشکردنی کورتە وتارێک لەلایەن هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی گەلی دۆرتمۆند، فیلمێک لەسەر بەرخودانی ١٤ی تەمووز نمایشکرا.

مەراسیمەکە بە دروشمی "شەهید نامرن" کۆتایی پێهات.

ژ.ت