لە دۆرتموند فێستیڤاڵی سینان دێرسیم بەڕێوەچوو

لە شاری دۆرتموندی ئەڵمانیا فێستیڤاڵی سینان دێرسیم بەڕێوەچوو.

بۆ یادی دالۆکای شانلی (دێرسیم سینان) ئەندامی ئەنجوومەنی فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، کە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا لە هێرشی ئاسمانیی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو بوو، لە دۆرتموندی ئەڵمانیا فێستیڤاڵی سینان دێرسیم بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە بە خولەکێک رێزگرتن بۆ یادی شەهید سینان دێرسیم و هەموو شەهیدانی شۆڕش و تێکۆشانی ئازادی، زەحمەتکێشان و ژنان دەستیپێکرد.

لە فێستیڤاڵەکەدا وتەیەک بە ناوی تێکۆشانی یەکگرتووی شۆڕشگێڕییەوە پێشکەشکرا و رایگەیاندرا، "ئێمە هێزی خۆمان لە قوڵایی مێژوو وەردەگرین، چونکا ئاگری ئەو تێکۆشانە بەردەوامی پێدەدەین، کە دەنیز، ماهیر، ئیبراهیم و چوارەکەى زیندانی ئامەد هەڵیانگیرساند، کە بۆ تێکۆشانی هاوبەشی گەلی کورد لە خۆڵەمێشی خۆیانەوە ئافراندیان، ئەمڕۆ لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر شەنگال دەنگێکی هاوبەش دەردەبڕین. لە ئەوروپا دەربڕینی ئەو دەنگە بەشێکە لە تێکۆشان لە دژی فاشیزم، کە دەخوازرێت دروست بکرێت".

تیپیە مۆسیقایی و هونەرییەکان و پێکهاتەکان گۆرانییان چڕی و هەڵپەڕکێ و گۆڤەندیان گێڕا و سڵاویان بۆ تێکۆشەرانە نارد، کە شانبەشانی سینان دێرسیم رێدەکەن و درێژە بە تێکۆشان دەدەن.

لە دەستەى بەڕێوەبەری بزووتنەوەى شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) تەکین یوڵداش و ژنانی هەبەدەهە هێڤی یوڵداش پەیامی سینەفیزیۆنی و ڤیدیۆییان ناردبوو.

هەروەها لە فێستیڤاڵەکەدا هونەرمەند هۆزان جۆمێرت، ئۆمودا هایکرش و کیرڤەم ئەرداڵ چوونە سەر تەختەى فێستیڤاڵەکە و هونەری خۆیان پێشکەش کرد و فێستیڤاڵەکە بە داوا و بانگی یەکێتی و تێکۆشان کۆتایی پێهات.

ژ.ت