لە دویسبورگ بانگەواز لە پەدەکە کرا، دەست لە خیانەت هەڵبگرێت
هێرشی چەکداری بۆ سەر نوێنەرایەتی کەنەکە لە هەولێر و کوشتنی نوێنەری کەنەکە دەنیز جەودەت بولبون لە دویسبورگ شەرمەزارکرا.
هێرشی چەکداری بۆ سەر نوێنەرایەتی کەنەکە لە هەولێر و کوشتنی نوێنەری کەنەکە دەنیز جەودەت بولبون لە دویسبورگ شەرمەزارکرا.
هێرشی سەر نوێنەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە باشوری کوردستان و کوشتنی نوێنەری کەنەکە دەنیز جەودەت بولبون لە دویسبورگ شەرمەزارکرا.
لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیا، ناوەندی چاندی دیموکراتیکی کورد لە دویسبورگ و دوسییلدۆرف، هێرشی چەکداری بۆ سەر نوێنەرایەتی کەنەکە لە باشوری کوردستان، بە گردبوونەوەیەک شەرمەزارکرا.
کوردستانیان لە کاتژمێر ١٨:٠٠ لە وێستگەی ناوەندی دویسبورگ کۆبوونەوە، هێرشی دەوڵەتی تورک و هاوکاری پەدەکە و کوشتنی سیاسەتمەداری کورد دەنیز جەودەت بولبونیان شەرمەزارکرد.
لە وتەکاندا، بەناو کوردستانیانەوە، بانگەواز لە پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی کرا، دەمودەست واز لە خیانەت بهێنن و ببنە خاوەنی هەڵوێستێکی کوردانە، داوا کرا میت و چەتەکانی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک بنکە سەربازییەکانیان لەسەر خاکی کوردستان چۆڵبکەن و کارەکانیان کۆتایی پێ بهێنن.
چالاکوانان، درووشمی "بمرێ خیانەت" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا"یان بەرزکردەوە.