لە دۆیسبورگ نوسینگەی هەڵبژاردن کرایەوە
پارتی چەپی سەوز بە بەشداربوونی سیاسەتمەدار لەیلا ئیمڕەت، ئەحمەد یڵدرم و نوێنەرانی ئاگیف و ئاتیف لە دۆیسبورگ نوسینگەی بانگەشەی هەڵبژاردنی کردەوە.
پارتی چەپی سەوز بە بەشداربوونی سیاسەتمەدار لەیلا ئیمڕەت، ئەحمەد یڵدرم و نوێنەرانی ئاگیف و ئاتیف لە دۆیسبورگ نوسینگەی بانگەشەی هەڵبژاردنی کردەوە.
پارتی چەپی سەوز لە شاری دۆیسبورگی ئەڵمانیا نوسینگەی بانگەشەی هەڵبژاردنی کردەوە. بەسەدان کەس بەشدارییان لە کردنەوەی نوسینگەکەدا کرد. وتەبێژی هەدەپە لە ئەڵمانیا لەیلا ئیمرەت، پەرلەمانتاری هەدەپە لە خولی ٢٥ و ٢٦ ئەحمەد یڵدرم، ئەندامی ئاگیف ئۆنور گولەر و ئەندامی ئاتیف سولەیمان گورجان لە مەراسیمەکەدا قسەیان کرد.
لە وتەکاندا سەرنج راکێشرا بۆ سەر گرنگی هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار و کارەکانی هەڵبژاردن لە ئەوروپا. دوای وتارەکان بە گێڕانی گۆڤەند و وتنەوەی دروشم نوسینگەی بانگەشەی هەڵبژاردن کرایەوە.
لەمەراسیمەکەدا بانگەواز بۆ بەشداریکردن لە رێپێوانی ١٥ی نیسانی دۆسێلدۆرف راگەیەندرا، کە لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد ئەنجامدەدرێت.
هـ . ب