'لە دژی کردەوە نایاساییەکانی قەیوومەکان، داهاتوویەکی دیموکراتیک'

دامەزراوە و پارتە سیاسیەکان لە دژی سیاسەتەکانی قەیوومەکان راگەیاندراوی هاوبەشیاندا و رایانگەیاند: "ئێمە لە دژی کردەوە نایاساییەکانی قەیوومەکان داوای دروستکردنی داهاتوویەکی دیموکراتیک دەکەین".

دامەزراوەکانی ماف و یاسا، ئایینی، رەنجدەران و پیشەوەران، رێکخراوە جەماوەرییەکان، پارت و لایە سیاسییەکان و سەندیکاکانی پارێزەران سەبارەت بە دانانی قەیوومەکان راگەیەنراوێکی هاوبەشیاندا.

لە راگەیەنراوەکەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو رێکخراو واژۆیان کردوە بەم جۆرە هاتووە: "دەبێت ئێمە درک و تێگەیشتنی دیموکراسی خۆجێیی کە هاووڵاتیانی دەتوانن راستەوخۆ بەشداری هەنگاوەکانی بەڕێوەبەردن ببن و بتوانن ببنە خاوەنی مافی دەربڕین بەهێزتر بکەین. بۆ دامەزراندنی سیستمێکی دیموکراتیک ئێمە هەموومان بەرپرسین لەپاراستنی دیموکراسی خۆجێیی. هەر بۆیە ئێمە داوا لە هەموو پارتە سیاسییەکان، رێکخراوە مەدەنییەکان، رێکخراوە پیشەییەکان، روناکبیران و نوسەران دەکەین کە لە دژی کردەوەی نایاسایی قەییومەکان بەشداری لە دامەزراندنی داهاتووی دیموکراتیک بکەن".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە ماوەی دۆخی نائاساییدا ماف و داواکاری دیموکراتیک پشتگوێ خراون و ئەمەش خراوەتەڕوو: "سەرەتای دامەزراندنی کردەوەی خۆسەپێنانە، هەوڵی کودەتای دوای هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمموزی ٢٠١٦یە. ئەو دەسەڵاتە سیاسیەی کە باری نائاسایی راگەیاند و بە هۆی هەوڵی کودەتاوە بەهێز بوو، هەوڵ دەدات وڵاتەکە بە بڕیارنامەی لە پێگەی یاسا بەڕێوە ببات و لەو قۆناغەدا سەدان هەزار مرۆڤ لە کار لادران، دامەزراوە دیموکراتیکەکان داخران، ویستیان راگەیاندنی ئازادکەڕ بکەن. لە دژی رۆسنبیران، بەرهەڵستکارانی کۆمەڵایەتی دەستیان بە رەشبگیری و زیندانیکردن کرد".

لە راگەیەندراوەکەدا گۆڕانکاری سەرۆکی ئاکەپە تەیب ئەردۆغان لە خاڵی ٤٥ هەمینی یاسای شارەوانیەکان لە رێگەی بڕیارنامەیەک لە ئاستی یاسا بە ژمارە ٦٧٤ لە یەکی ئەیلولی ٢٠١٦، بە بیرهێنرایەوە.

لەراگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا، دەستبەسەرداگرتن و داگیرکردن بە شارەوانییەکانی دەبەپە و هەدەپە دەستی پێکرد و بە تەواوی وڵاتەکەدا بڵاوبووەتەوە.

ئەو رێکخراوانەی واژۆیان کردووە:

کۆمەڵەی مافناسانی هاڤدەم (چەهەدە)، کۆمەڵەی رۆژنامەوانانی دیجلە فورات (دەفەگە)، کۆمەڵەی چاودێری مافی یەکسانی (ئەسهید)، کۆمەڵەی دەستپێشخەری یاسا (هید)، کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە)، کۆمەڵەی رۆژەڤی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەگەدە)، کۆمەڵەی ژنانی رۆزا، فیدراسیۆنی عەلەوییە بەکتاشییەکان، کۆنفێدراسیۆنی سەندیکای رەنجدەران (کەسک)، یەکێتی پزیسکانی تورک (تەتەبە)، هەوڵدانی ٧٨، فیدراسیۆنی شۆڕشگێڕانی ٧٨، پلاتفۆرمی کۆمەڵەکانی رۆژهەڵات-باشویری رۆژهەڵات (دەگەدە)، یەکێتی لە پێناو ئازادی، پارتی ئازادی، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، پارتی شۆڕشگێڕ، پارتی کەد، پارتی سۆسیالیستی چەوساوەکان (ئەسەپە)، پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، پارتی مرۆڤ و ئازادی، پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (کەکەپە)، پارتی سۆسیالیستی کوردستان (پەسەکە)، پلاتفۆرمی پشتیوانی سۆسیالیست (سۆداپ)، فیدراسیۆنی ئەنجومەنەکانی سۆسیالیست (سەمەفە)، پارتی سەرلەوێ دامەزراندنەوەی سۆسیالیست (سەیکەپە)، پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیا (پەدەکە-تە)، پارتی سەوزی چەپ، سەندیکای پارێزەرانی ئامەد، سەندیکای پارێزەرانی ئیزمیر و سەندیکای پارێزەرانی وان.

هـ . ب