لە فەرەنسا دژی گۆشەگیری ڕێپێوان کرا

لە شارۆچکەی ڤیلینوڤ سانت جۆرج لە فەرەنسا، دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.

لە شارۆچکەی ڤیلینوڤ سانت جۆرج لە فەرەنسا، بە سەرپەرشتی گەنجانی کورد چالاکییەک ڕێکخرا بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ".

چالاکوانان لەم چالاکییەدا داوایان لە هەموو گەنجانی ئەوروپا کرد بڕژێنە گۆڕەپان لەپێناو داواکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.