لە فەرەنسا و ئەڵمانیا دژی گۆشەگیری کۆبوونەوەی گەل بەڕێوەچوو
لە فەرەنسا و ئەڵمانیا دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کۆبوونەوەی گەل بەڕێوەچوو.
لە فەرەنسا و ئەڵمانیا دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کۆبوونەوەی گەل بەڕێوەچوو.
پاریس
لە گەڕەکی ڤیلنوڤی سانت جۆرج لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و شارەکانی کریتایل و ڕێن کۆبوونەوەی گەل بەڕێوەچوو.
مژاری سەرەکی گەنجان گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕۆڵ و ئەرکی گەل بوو لەم ڕووەوە.
فرایبۆرگ
لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا بە ئامادەبوونی پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد، موسا فارسئۆغلو، کۆبوونەوەی گەل بەڕێوەچوو. نرخاندن کرا بۆ پیلانگێڕی ٩ تشرینی یەکەم. موسا فارسئۆغڵو قسەی کرد و ڕایگەیاند، لە سایەی تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٥٠ ساڵ لەمەوبەر دژی زلهێزە دەسەڵاتدارەکان دەستی پێکرد، کورد گەیشتووەتە ئەم ڕەوشەی ئێستە.
هەروەها ڕایگەیاند لە کەسێتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا گەلی کورد گۆشەگیر دەکرێت، بانگەوازی کرد هەمووان لە چالاکییەکەی ٩ی تشرینی یەکەم لە ستراسبۆرگ بەشداربن.