لە فریبورگ بۆ پەکەکە دەست بە کەمپەینی ئیمزاکۆکردنەوەکرا

لە فریبۆرگ ستاند دانرا و داواکرا کە پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت.

کەمپەینی دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر لە کوردستان و دەرەوەی وڵات بەردەوامە.

کوردستانیان لە چوارچێوەی کەمپەینێکدا لە شاری فریبورگ ستاندنی ئیمزاکۆکردنەوەیان دانا.

لە ستاندەکەدا کە لە کارتۆفەلمارکپلاتز لە لایەن ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد دانرا، ژمارەیەکی زۆر ئیمزا کۆکرانەوە.

بەڕێوەبەرانی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد رایانگەیاند، " هەبوونی پەکەکە لە لیستی تیرۆردا بۆ گەلی کورد ناحەقیەکی گەورەیە."

ف.ق