لە فریبورگ نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان رەوانەکران

لە شاری فریبورگی ئەڵمانیا لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی ژنانی نودا، لەبارەی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئازادی فیزیکی ئۆجالان نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان رەوانەکران.

بە مەبەستی شکاندنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئازادی فیزیکی ئۆجالان، لە شاری فریبورگی ئەڵمانیا، نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردرا و داوایان کرد سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات.

ئەمڕۆ لە چوارچێوەی مەراسیمی ئەنجومەنی ژنانی نوودادا، ژمارەیەکی زۆر نامە کۆکرانەوە.

ف.ق