لە گۆڕەپانی کاسێل داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد کرا

ئەندامانی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک (دەکتەم) لە کاسێل چالاکیان ئەنجامدا و داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

لە شاری کاسێل لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ستاند دانرا. 

چالاکییەکە ٣ کاتژمێری خایاند و کارکرا بۆ سەرنجڕاکێشانی کەسانی دەوروبەر.

ئەو نوێنەرانەی لە چالاکییەکەدا قسەیان کرد، تیشکیان خستەسەر ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پەیوەست بە پێشهاتەکانی هەرێمەکە زانیارییان بڵاوکردەوە.

ستاندەکە بە برۆشور و کەرەستەی دەستی ڕازێنرایەوە، لەو ڕێگەیەوە تێکۆشان و مێژوو و داخوازییەکانی گەلی کورد بۆ ئامادەبووان ڕوونکرایەوە.

ئەندامانی دەکتەم بۆ هۆشیارکردنەوەی جڤاکی مەدەنی، هەموو شەممەیەک کاتژمێر (١٥:٠٠) لە هەمان شوێن چالاکی ئەنجام دەدەن.

لە ستاندەکەدا زانیاری درا دەربارەی ئەو چالاکییەی لە ١٧ تشرینی دووەم لە کاتژمێر ١٥:٠٠ لەبەردەم شارەوانی کاسێل بۆ گەیاندن و بەهێزکردنی دەنگی گەلی کورد بەڕێوەدەچێت، هەروەها بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکە.