لە هێلسینکی چالاکی بۆ ئازادیی ئۆجالان رێکخرا

لە شاری هێلسینکیی پایتەختی فینلاند بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکییەک رێکخرا و لە چالاکییەکەدا پۆستەری ئۆجالان بە چەندین پردی شارەکەدا هەڵواسرا.

لەم ماوەیەدا، کە گومان لەسەر تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دروستبووە، کوردان لە فینلاند دەستیان بە چالاکی بۆ پشتیوانی لە رێبەر ئاپۆ کرد.

لەو چوارچێوەیەدا ٢ رۆژە لە شاری هێلسینکیی پایتەختی فینلاند پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد هەڵدەواسرێن و باس لە دۆخی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت.

چەندین پۆستەر، کە لە سەریان نووسراوە "ئازادی بۆ ئۆجالان" و وێنەى ئۆجالانی لەسەرە لە زۆرێک لە پردەکانی ناوەندی شاری هێلسینکیدا هەڵواسراون.

ژ.ت