لە هێرشی چەکداریی سەر کرێکارانی کورد لە کاستامۆنوی تورکیا کرێکارێک کوژرا
لەهێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر کرێکارانی کوردی خەڵکی ئێلح لە ناوچەى جیدەی پارێزگای کاستامۆنوی تورکیا کرێکارێک کوژرا و کرێکارێکی تریش بریندار بوو.
لەهێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر کرێکارانی کوردی خەڵکی ئێلح لە ناوچەى جیدەی پارێزگای کاستامۆنوی تورکیا کرێکارێک کوژرا و کرێکارێکی تریش بریندار بوو.
لە ناوچەى جیدەی پارێزگای کاستامۆنوی تورکیا بە چەک هێرشکرایە کرێکارانی کوردی خەڵکی ئێلح بە ناوەکانی عەبدولڕەحمان بیرگون (٤٧) و حەمید ئۆران (٣٣)، کە لە بینایەکی سێ نهۆمی دا کاریان دەکرد بریندار بوون. هێرشەکە لەلایەن سەرحەد ئۆ خاوەنی بیناکەوە ئەنجامدراوە.
ئەو کرێکارانە کاتێک لە قاتی ژێرزەمین بیناکەدا سەرقاڵی جل گۆڕین بوون لەلایەن خاوەنی بیناکەوە بە چەک هێرشیان کراوەتە سەر و بە نامەردانە و بە سەختی بریندار کراون.
عەبدولرەحمان بیرگون، کە بە ئامبولانسەوە گەیەندرایە نەخۆشخانەی جیدە لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. ڕاشگەیاندراوە، باری تەندروستیی حەمید ئۆران جێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانی نەماوە.
سەرهات ئۆ دەستگیرکراوە و دوای وەرگرتنی وتەکانی لە بنکەی سەربازیدا ڕەوانەى دادگا کرا.
ژ.ت