لە هەولێر هێرش کرایە سەر بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان

لە فڕۆکەخانەی هەولێر هێرش کرایە سەر بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان.

کاتژمێر ٠٤:٠٠ لە هەولێر تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە دەستکەوتوون، لە فڕۆکەخانەی هەولێر هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان.

زانراوە کە هێرشەکە بە 4 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە و بەهۆی هێرشەکەوە هۆشدارییەکی بەپەلە لە لایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە هەولێر بلاوکراوەتەوە. دەستنیشان کرا کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی تێکشکێنراون.