لە جۆلەمێرگ و ئانتالیا ١٢ کەس دەستگیرکران
لە شارەکانی جۆلەمێرگ و ئانتالیا، ھێزەکانی پۆلیس هەڵیانکوتاوەتە سەر ژمارەیەک لە ماڵان و لانیکەم ١٢ کەسیان دەستگیرکردووە.
لە شارەکانی جۆلەمێرگ و ئانتالیا، ھێزەکانی پۆلیس هەڵیانکوتاوەتە سەر ژمارەیەک لە ماڵان و لانیکەم ١٢ کەسیان دەستگیرکردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک، لە شاری جۆلەمێرگ بە شێوەی ھاوکات، ھەڵیانکوتاوەتە سەر زۆرێک لە ماڵان.
لەو چوارچێوەیەدا ١٠کەس بە پاساوی "پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی" و "ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تیرۆریستی" کە تاوانی سیاسی سیستماتیک و ھەڕەمەکیە، دەستگیرکراون.
ناوی ئەو کەسانەی کە دەستبەسەر کراون بەم شێوەیەن: بوراک ئەجەر، شوکران ئۆزەک، زوبەیر ئەکگوڵ، ساڵح یاکن، عارف دوومان، جەوھەر ئەرباش، ڕۆژهات سافالی، عەبدوڵا فرتنە، محەمەد دەمیر و عۆمەر مەتێ.
ھاوکات لە شاری ئانتالیاش، پۆلیس سەرلەبەیانی هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ٢ کەسیان دەستگیرکردوە، کە ناوەکانیان ئاشکرا نەکراوە و هۆکاری دەستگیرکردنیشیان نەزانراوە و بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە گواستراونەتەوە.
ژ.ن