لە جنێف بۆ پشتگیریکردن لە بەرخۆدانی گەریلا چالاکی ئەنجامدرا
هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەسەر باشوری کوردستان لە شاری جنێفی سویسرا بە چالاکیەک شەرمەزارکرا.
هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەسەر باشوری کوردستان لە شاری جنێفی سویسرا بە چالاکیەک شەرمەزارکرا.
لە شاری جنێفی سویسرا چالاکوانانی تەجەشە و تێکۆ – ژن بە چالاکیەک هێرشی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد و پشتگیریان لە بەرخۆدانی گەریلا کرد.
کوردستانیان لە گۆڕەپانی بیل – ئایەر کۆبونەوە و پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پەکەکەیان بەرزکردەوە.
لە چالاکیەکەدا بە وتنەوەی دروشمی خاوەنداریکردن لە دروشمی 'لەدژی داگیرکەری و قڕکردن هەموو جێگەیەک ئاڤاشین، زاپ و متینایە. کات کاتی ئازادیە' کرا. چالاکوانان بەم ئامانجە تا ناوەندی شارەکە رێپێوانیان ئەنجامدا.
لەبەردەم پردی گەر دی کورناڤین راگەیەنراوێک خوێندرایەوە و باسی ئەوەکرا کە هەرجێگەیەک ئەوان لەوێ بن سەنگەری بەرخۆدانە. ئێمە هەموو کاتێک لە گۆڕەپانەکان دەبین و تێکۆشان سەردەخەین. چالاکیەکە بە خوێندنەوەی راگەیەنراوەکان کۆتایی هات.
ف.ق