لە جنێڤ بێدەنگی نەتەوەیەکگرتووەکان شەرمەزار کرا

چالاکی دانیشتن کە بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە لە بەردەم نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە جنێڤ بەردەوامە.

ئەو چالاکیەی دانیشتن کە لە ٢٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢١ دەستیپێکردبوو، هەموو رۆژانی چوارشەممە بەردەوامە.

چالاکی ئەم هەفتەیە بە رێزلێگرتن لە کەسایەتی ئومید چیمەن (موحەمەد ئیسماعیل)، بەرچەم ئامیگرا (یاغمور یوجەداغ)، جومعە چەکدار (خالیل تاش) کە لە ئاداری ٢٠١٧ لە دێرسیم لە ئۆپراسیۆنێکی دەوڵەتی تورکدا شەهیدببوون، دەستیپێکرد.

چالاکوانان بە دروشمەکانیان بێدەنگی نەتەوەیەکگرتووەکانیان بەرامبەر بە داواکاری کوردان شەرمەزار کرد.

هاوسەرۆی نەجەدەکەی جنێڤ ساڵح ساغڵام رایگەیاند، ئەوان لە مانگی ئاداردا دەیانەوێت دەنگییان ببیسترێت. ساغڵام باسی لەوەشکرد، "تائەو کاتەی هەڵمەتی کات کاتی ئازادیە تاجی سەرکەوتن لەسەر دەکات و داواکارییە رەواکانی گەلی کورد جێبەجێ دەکرێن، ئێمە لە گۆڕەپانەکاندا دەبین".

هـ . ب