لە جنێڤ لە دژی گۆشەگیری و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ چالاکی ئەنجامدرا

لە شاری جنێڤ-ی سویسرا بۆ سەرنجڕاکێشانە سەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکاندا چالاکییەک ئەنجامدرا.

ژنانی گەنجی تێکۆشەر و بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'وەرن جەنگی ئازادییە'، لە کاتژمێر ١٩:٠٠  لە بەردەم پۆستەخانەی مۆنت بلانس کۆبوونەوە و دەستیان بە ڕێپێوان کرد.

گەنجان بە بەرزکردنەوەی وێنە و پۆستەرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی تەجەشە و بە دەم وتنەوە ی دروشم بەرەو ناوەندی شار بەڕێکەوتن.

دوای ڕێپێوانەکە لە بەردەم وێستگەی ناوەندیی شەمەندەفەری شارەکە دا ڕاگەیەندراوێک بەناوی تەجەشەوە خوێندرایەوە و بە وتنەوەى چەندین دروشم کۆتایی بە چالاکییەکە هێنرا.

ژ.ت