لە کارگەیەکی رۆکێت و تەقەمەنی ئەنقەرە تەقینەوە روویدا
لە کارگەی رۆکێتی مەکەئە (پیشەسازی ئامێر و کیمیایی) لە ئەنقەرە تەقینەوە روویدا و لانیکەم ٥ کەس کوژران.
لە کارگەی رۆکێتی مەکەئە (پیشەسازی ئامێر و کیمیایی) لە ئەنقەرە تەقینەوە روویدا و لانیکەم ٥ کەس کوژران.
لە کارگەی رۆکێت و تەقەمەنی مەکەئە (پیشەسازی ئامێر و کیمیایی) لە گەڕەکی تاتڵیجای ئەلماداغی ئەنقەرە لە بەشی کارگەی بەرهەمهێناندا تەقینەوەیەک روویدا. دووکەڵ لە کارگەکەوە بەرزبووەوە.
بە گوێرەی لێدوانی کاربەدەستانی دەوڵەتی تورک لە تەقینەوەکەدا لانیکەم ٥ کەس کوژراون.
لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکەوە هیچ زانیارییەک رانەگەیەندراوە.
هـ . ب