لە کارلستاد-ی سوید بۆ ئۆجالان چالاکی ئەنجامدرا
لە شاری کارلستادی وڵاتی سوید بە ئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان چالاکییەک ئەنجامدرا.
لە شاری کارلستادی وڵاتی سوید بە ئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان چالاکییەک ئەنجامدرا.
بە هۆی ئەوەی کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناتوانێت لە گەل بنەماڵە و پارێزەرەکانی چاوپێکەوتن ئەنجام بدات، لە سەرتاسەری ئەورووپا چالاکی بەڕێوە دەچێت و داوای کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری و سەردانی پارێزەرانی دەکرێت تا لە دۆخی تەندرووستی رێبەر ئاپۆ دڵنیا بنەوە.
کوردانی دانیشتووی شاری کاردستادتێ ڕێپێوانێک-یان ئەنجامدا و دەستنیشانیانکرد کە ، " دەبێت بە زووترین کات لە گەل ڕێبەری ئۆجالاندا چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت."
لە چالاکییەکەدا هاوسەرۆکی نەجەدەکەی سوید نادیە ساڵەح قسەیکرد وتی، " نزیک بوونەوە لە ڕێبەرایەتی نزیکبوونەوە لە گەلی کوردە. ڕێبەرایەتی بۆ ئێمە هێڵی سورە."
سالەح ساڵیادی داگیرکردنی عەفرینی بەبیرهێنایەوە و داگیرکردنی عەفرینی ئیدانەکرد. و ئەوەی خستەڕوو کە بە دڵنیاییەوە عەفرین ئازاد دەبێت و هەموو داگیرکەران لە کوردستان دەر دەکرێن.
ک-ش