لە کرێفێڵد ئوغور شاکار بە بیرهێنرایەوە
کوردستانیان و دۆستانیان ئوغور شاکاریان لە شوێنی چالاکیەکەی بە بیرهێنایەوە، کە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو.
کوردستانیان و دۆستانیان ئوغور شاکاریان لە شوێنی چالاکیەکەی بە بیرهێنایەوە، کە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو.
ئوغور شاکار کە لە ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩دا لە کاتژمێر ١٠:٢٠دا لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم دادگای کرێفێڵد ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو، لە شوێنی چالاکیەکەی بە بیریان هێنایەوە.
لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا کوردستانیان لە کرێفێڵد و دەوروبەریەوە ئامادەبوون، حوسێن پەرت هەڤاڵی ئوغور شاکار، سیاسەتمەدار لەزگین بۆتان، نوێنەرانی بزوتنەوەی ژنانی کورد و دیێ لینکە وتەیان پێشکەش کرد.
ئەو نامەیەی کە ئوغور شاکار لە پاش خۆی جێیهێشتبوو خوێنرایەوە و بەڵێنی پەیوەستبوون بە تێکۆشان دووپاتکرایەوە.
مەراسیمی یادکردنەوەکە بە دروشمی "شەهید نامرن" کۆتاییهات.
هـ . ب