لە کرێفیڵد لە دژی قەدەغەکاری و تاوانی جەنگ چادری ئاگادارکردنەوە دانرا
لە شاری کریفیڵدی ئەڵمانیا چادرێک لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە دانرا. هەروەها بە ئامانجی ریسواکردنی تاوانەکانی جەنگی دەوڵەتی تورک ئاگاداری و زانیاری بە هاووڵاتیان درا.
لە شاری کریفیڵدی ئەڵمانیا چادرێک لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە دانرا. هەروەها بە ئامانجی ریسواکردنی تاوانەکانی جەنگی دەوڵەتی تورک ئاگاداری و زانیاری بە هاووڵاتیان درا.
بە ئامانجی دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستی "ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان"ی یەکێتی ئەوروپا لە شاری کرێفیڵدی ئەڵمانیا هەڵمەتی واژۆکۆکردنەوە بەردەوامە. دەستپێشخەریی شەهید ئوگور شاکار و ئینتەرناسیۆنالیستەکان لە بازاڕی نیومارکت چادریان بۆ هەڵمەتەکە دانا.
لە چالاکییەکەدا باس لە گرنگیی کەمپەینی واژۆکۆکردنەوە کرا و واژۆ بۆ درهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستە قەدەغەکراوەکان کۆکرایەوە.
هەروەها بڵاوکراوە و ڕاگەیاندراواین بۆ ئاگادارکردنەوە و زانیاری پێدان لە بارەی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، سوتاندنی سەربازەکانی خۆیان و تەقینەوەکەی تەقسیمی ئیستەنبول، کە پیلانی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپەیە، دابەشکران.
لە چالاکییەکەدا داواکرا، ڕۆژی ٢٥ی نۆڤەمبەر ڕۆژی بەرەنگاریبوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان، بەشداری لە ڕێپێوانەکەی شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا بکەن.
ژ.ت